ئەردۆغان: شوێنی تاوانبارانی جەنگ نەتەوە یەكگرتوەكان نییە

55 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا وەك وەڵامێك بۆ قسەكانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرایل وتی: سورن لەسەر دەرخستنی روخساری راستەقینەی عەقڵییەتی داگیركاری زایۆنیزم كە هیچ ئینساف، ویژدان و ئاكارو پابەندییەكی نییە، ئەگەر كەسانێك كە كۆمەڵكوژییان كردوە یاساو مێژو لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەكات كارەساتەكە دوبارە دەبێتەوە، لەمەولاوە رێگە نادەین مافەكان پێشێل بكرێت بە هەمو هێزمانەوە راستییەكان دەڵێینەوەو دەنگی ستەملێكراوان دەبین.
ئەردۆغان راشیگەیاند، گەلی فەڵەستین تەنیاو بێكەس نیەو بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری بە تەنها نین، شوێنی تاوانبارانی جەنگ نەتەوە یەكگرتوەكان نییە، بەڵكو ئەو دادگایانەیە كە بەهۆی تاوان و ئەو خوێنەی رشتویانە پەلكێشیان دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group