بەبۆنەی رۆژی نیشتمانییەوە سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
بەبۆنەی رۆژی نیشتمانییەوە نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی بڵاوكردەوە كە لەبەشێكیدا هاتوە، لەكاتێكدا وێستگەیەكی گرنگ لەمێژوی نیشتمان بەبیر دەهێننەوە ئەوكاتەی عیراق لەساڵی 1932 بو بە دەوڵەتێكی سەربەخۆ و ئەندام لە كۆمەڵەی نەتەوەكاندا، هەمو ئەو روداو و وەرچەرخانانەی بەخۆیەوە بینیویەتی، هەروەها ئەو شەڕو قەیران و ئاڵنگاری و نەهامەتیانەی كە گەلەكەمان پێیاندا تێپەڕیوە، سەرەڕای هەمو ئەوانەش عیراقییەكان بە نیشتمانەكەیانەوە بەپەیوەستی مانەوەوە توانیان بەسەر ناڕەحەتییەكاندا زاڵبن و سەرلەنوێ هەستنەوە.
سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاندوە، بەرپرسیارێتی ئەوەیە كە لە رابردو وانە وەربگرین و ئەو خاڵانەی كۆماندەكەنەوە بەهێزتریان بكەین، هەروەها بە گیانێكی نیشتمانی هاوبەشەوە كاربكەین لەپێناو عیراقێكی ئارام و سەقامگیردا، بنیاتنانی داهاتوی عیراق بەرپرسیارێتی هەموانە، ئەمەش پێویستی بە هاوكارییەكی دڵسۆزانە هەیە، كارێكی زۆر ماوە دەرفەتی گەورەمان لەبەردەستدایە بۆ بنیاتنانی عیراقێكی بەهێزتر، سەقامگیرترو گەشەسەندوتر.