چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا

50 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەر بانگهێشتی عەلی زیدی سەرۆك وەزیران چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی لەكۆشكی حكومی ئەنجامدا كە تەرخانكرابو بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنوكەییەكان و ئەركەكانی قۆناغی دوای رۆژی سەروەریی.
ئاماژەشیكردوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عیراقی كردوە لەسەروی هەموشیانەوە هێزە ئەمنییەكان بەهەمو پێكهاتەكانیانەوە ئەوانەی بەرگرییان لە نیشتمان كردو شكۆو سەروەرییەكەیان پاراستوە.
ئاشكراشیكردوە، لەكۆبونەوەكەدا هەڵوێستی بەرپرسانەی گروپە چەكدارەكان بەرز نرخێنراوە بەرامبەر بە بەرژەوەندی گشتی لەڕێگەی پابەندبون بە رێككەوتن و داوای لەهەمو لایەنەكانیش كردوە پابەندبن بە هێوركردنەوەی بارودۆخەكە، سوپاسی لیژنەی چوارقۆڵیشی كردوە بۆ ئەو هەوڵانەی ئەنجامیانداوەو داوایكردوە بەردەوامبن تا گەیشتن بە 30ی حوزەیرانی 2027 كە ئەوەش وادەی كۆتایی رێككەوتنی چارەسەركردنی پرسی چەكە لە وڵاتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group