نەوا-
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رەتیكردەوە لەسنوری پارێزگاكەی دار بدڕدرابێتەوەو رایگەیاند، لەم ماوەیەدا بەهیچ شێوەیەك دار لەناو خاكی هەرێمی كوردستان نەبڕاوە، بەڵكو دارەكان لەناو خاكی توركیا دەبڕدرێن و دەهێنرێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە.
پارێزگاری دهۆك ئاماژەی بەوەشدا، هەمو بەڵگەیەكیان لەبەردەستە شوێنی بڕینی دارەكان لەخاكی توركیادایە بەشێوەیەكی رون رۆژانە چەند بارهەڵگرێك لە رێگەی دەروازەی سنوریی سەرزێڕێوە دەهێننە ناو هەرێمی كوردستان ئەمەش نەك تەنها بۆ حكومەت بەڵكو بۆ ئەو هاوڵاتیانەش رونە لە دەوروبەری دەروازەكەو ناوچە سنورییەكان دەژین.
عەلی تەتەر باسی لەوەشكرد، دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە هەردو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بەدواداچونی وردیان بۆ پرسەكە كردوەو سەرچاوەی بڕینی دارەكان تەنانەت لە سنورەكانیش دورن و دەكەونە قوڵایی خاكی توركیاوە.