دژی بڕینەوەی دارەكانی بادینان پارتی سەوزی كوردستان سكاڵای تۆمار كرد

47 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
لەنوسینگەی سلێمای پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پارتی سەوزی كوردستان سكاڵای دژی بڕینەوەی دارەكانی ناوچەی بادینان تۆماركردو بەشێك لە نوێنەرانی فراكسیۆنەكان رایانگەیاند، بڕینەوەی ئەو دارانە لە بادینان بە مەترسی دەزانن و وای دەبینن ئەوە بڕینەوەی بەشێكە لە جەستەی خەڵكی هەرێمی كوردستان، بۆیە داوا لە حكومەتی عیراق دەكەن رێگری لەو كارەساتە بكات.
لەلایەن خۆشیەوە ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان وتی: سكاڵایان لەنوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان دژی ئەو جینۆسایدە ژینگەییەی كە ئەنجام دەدرێت لە ناوچەی بادینان تۆمار كردوە كە لەلایەن كۆمپانیای جەنگیزی توركییەوە ئەنجامدەدرێت، هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆئەوەی لە پەرلەمانی عیراقیش هەمان سكاڵا تۆمار بكرێت و وەزیری ژینگەی عیراقیشیان ئاگادار كردوەتەوە لەم كارەساتە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group