یەكێتی زانایانی كوردستان پاڵپشتی داوای مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی دەكات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، لە دڵەوە لە خواست و ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی تێدەگەین، بەردەوام لەسەر هێڵ و لەهەماهەنگی بوین و داوای هەمیشەی ئێمە لە لایەنی پەیوەندیدار ئەوە بوە، كە لەروی میلاك و بۆ پڕكردنەوەی مزگەوتەكان پێویستی زۆرمان بە دامەزراندن و ئاوەڕدانەوەی زیاتر لە مامۆستایانی دانەمەزراو هەیە.
باسی لەوەشكردوە، چەندین جار بە نوسراوی فەرمی داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كردوە بۆ دامەزراندن یان گرێبەست.
هەروەها، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پاڵپشتی تەواوەتی داوای مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی دەكات و رایگەیاندوە، ئەمە لە كاتێكدا خزمەتی هەمو مامۆستایانی ئایینی بەرزدەنرخێنین و پێزانینی زۆرمان بۆیان هەیە، هەروەها دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، كە لە هەماهەنگی تەواودان و بە پیر داخوازی و داواكانیان چون، هیوادارین هەوڵەكان ئەنجامیان هەبێت.