نزیكەی 21 هەزار كارمەندی پەروەردەیی لە غەزەو كەناری رۆژئاوا كوژراون

56 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای فەڵەستین بڵاویكردەوە، لەماوەی سێ ساڵی شەڕی ئیسرائیلدا، 20 هەزارو 748 قوتابی و هەزارو 58 كارمەندی پەروەردەیی و كارگێڕی لە غەزەو كەناری رۆژئاوا كوژراون.
وەزارەتەكە لەڕاپۆرتێكدا باسی لەوەشكردوە، هەر لەمیانی سێ ساڵی شەڕی كۆمەڵكوژی ئیسرائیلدا لە كەرتی غەزە 805 كارمەندی پەروەردەیی و كارگێڕی قوتابخانەكان و 246 كارمەندی دیكەی زانكۆكان كوژراون، هەروەها 3 هەزارو 298 كارمەندی پەروەردەیی و كارگێڕی قوتابخانەكان و هەزارو 493 كارمەندی دیكەی زانكۆكان برینداربون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group