ترەمپ: ئێران یان هەموو داواكاریەكانمان جێبەجێ دەكات یان بوونی نامێنێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دۆخی ئێرانی بە قەیراناوی وەسفكردو ئاشكرایكرد، تاران توشی هەڵاوسانی %300 بوە پارەی نییە موچەی هێزە ئەمنییەكانی بدات، دووپاتیشیكردوەتەوە كۆنتڕۆڵی تەواوی گەروی هورمزیان لە دەستدایەو پرسی ئێران زۆر بە خێرایی یەكلادەبێتەوە.
سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمییەكەشی سەرۆكی ئەمریكا هۆشدارییدا لەوەی ئێران هەرگیز  نابێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەبێتە هۆكارێك بۆئەوەی ئەمریكا هێرش بكاتە سەریان. 
ترەمپ باسی لەوەشكردوە، ئێستا كۆنتڕۆڵی تەواوی گەروی هورمز كراوەو قەبارەی هەناردەی نەوت لەو رێگەیەوە لەئاستی پێش جەنگیش زیاترە، بڕێكی زۆر سوتەمەنییش دابینكراوەو لەم دواییانەشدا روسیا رازی بوە ملیۆنان بەرمیل گازوایل بۆ ئەمریكا بنێرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group