خەفاجی: وەزارەتی كاری عیراق قەرز بە سەرجەم كۆچبەرە گەڕاوەكان دەدات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئوسامە خەفاجی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارو راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كاری عیراق سەبارەت بە هەوڵەكانیان بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان ئاشكرایكردوە، وەزارەتی كاری عیراق قەرز بە سەرجەم كۆچبەرە گەڕاوەكان دەدات، ئەم رێكارانە ئامانجیان دابینكردنی دەرفەتی ئابورییە كە یارمەتی گەڕاوەكان بدات لە جێگیربون و تێكەڵاوبونەوەیاندا.
وتوشیەتی، هەوڵەكانی وەزارەتیان تەنها كورت نابنەوە لە هۆشیاركردنەوە سەبارەت بەمەترسییەكانی كۆچی نایاسایی بەڵكو درێژدەبنەوە بۆ ناساندنی خزمەتگوزارییە بەردەستەكان و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەسیستمی دڵنیایی كۆمەڵایەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group