ترەمپ: هاوردەكردنی گازی روسیا نرخ لە بازاڕ كەمدەكاتەوە
59 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئەمریكاو روسیا رێككەوتنێكی سوتەمەنیان واژۆكرد كە لەقۆناغی یەكەمدا روسیا 300 هەزار تۆن و پاشان 500 هەزارو دواتر یەك ملیۆن تۆن گاز هەناردەی بازاڕەكانی ئەمریكاو جیهان دەكات و ئەم ئاستەش پەیوەندیدارە بە توانای پاڵاوگەكان و تا سێ ملیۆن تۆن زیاد دەكرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی رێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ روسیا سوپاسی ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیای كردو رایگەیاند، هاوردەكردنی نەوت و گازی روسیا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆیی و جیهانیدا.
لەبەرامبەر لێدوانەكەی ترەمپیشدا ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە، رێككەوتنی نێوان روسیاو ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی گەمارۆكانی سەر روسیا لاوازییە، چونكە رێگەپێدان بە فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكانی روسیا بە واتای وەبەرهێنانە لەسەر درێژەپێدان بە جەنگ.