نەوا-
بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان (WFP) بڵاویكردەوە، بەهۆی كەمی دابینكردنی پشتیوانی داراییەوە، كۆتایی بە هاوكارییەكان بۆ 500 هەزار دانیشتوی غەزە دەهێنرێت.
بەرنامەی خۆراكی جیهانی ئاشكراشیكردوە، گەیاندنی هاوكاریی خۆراكیی بۆ غەزە كەمدەبێتەوە كە لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە مانگانە خۆراك و هاوكاری مرۆیی گەیەنراوەتە نزیكەی ملیۆنێك و 600 هەزار كەس، ئەم مانگەش ژمارەی ئەو كەسانەی هاوكارییان پێشكەش دەكرێت بۆ ملیۆنێك و 100 هەزار كەس كەم دەكرێتەوە، هۆشدارییش دەدەن كە 500 هەزار كەس بەهۆی كورتهێنانی داراییەوە هاوكارییان پێناگات.