محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق لە پانێڵێكدا لە دیداری مێری رایگەیاند، ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حكومەتی عیراق تەواو بوە، چونكە عیراقییەكان توانیان داعش بشكێنن، پێویستە لەم قۆناغەدا پێگەی هاوپەیمانی ناوخۆیی خۆمان بەرزبنرخێنین كاتێكیش كە رامانگەیاند ئەركی هاوپەیمانی تەواو بوە عیراق وەك ساڵی 2014 نەبو لەگەڵ ئەوەشدا كە هاوپەیمانان نەماون عیراق پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
لەبەشێكی تری قسەكانی سودانی وتیشی: هەندێك هەڕەشەی لاوەكی بچوكی داعش هەیە، بەڵام عیراق لە دۆخێكی باشتردایەو جارێكی تر داعش ئەوەی رابردو نابینێتەوە، هەروەها عیراق نابێت ببێتە شوێنی یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان و خشتەیەكیش دانراوە بۆ دانانی چەكی گروپەكان.