نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنە هاوبەشەكانیان بەئامانجی بەدواداچون بۆ نرخ و كوالیتی و گونجاوی ئەو خواردن و پێداویستیانەی كە لە بازاڕدا دەفرۆشرێن سەردانێكی مەیدانیان بۆ ناوبازاڕی شاری سلێمانی رێكخستوە، لەو سەردانەدا بەوردی بەدواداچون بۆ نرخی خواردن و پێداویستیەكان كراوە بەتایبەت دوای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بۆ دڵنیابونەوە لە هەر سەرپێچییەك كە فرۆشیاران بە ویستی خۆیان نرخەكان زیاد بكەن، هەروەها بەدواداچون بۆ بونی خوادن و مەوادی بەسەرچو زیان بەخشكراوە.
لەوبارەیەشەوە دابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە: سزای بەشێك لەو شوێنانە دراو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كرا كە وەك پێویست پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبون، هاوڵاتیان دڵنیادەكەنەوە بە بەردەوامی چاودێری بازاڕو شوێنە گشتییەكان دەكەن.