نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی عیراقییە رایگەیاند، هیچ چەكێك لە دەرەوەی دەوڵەتدا نابێت و ئەمە بڕیاری كۆتاییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سێ گروپ چەكیان داناوە و گفتوگۆلەگەڵ چوار گروپی تر بەردەوامە و دەبێت تا 30ـی حوزەیرانی ساڵی 2027 ئەو پرسە بەتەواوەتی یەكلایكرابێتەوە.
لەبارەی داخستنی سنورەكانیان لەگەڵ ئێران، زەیدی باسی لەوەكرد، داخستنی سنورەكانی عیراق و ئێران لەبەرژەوەندی هیچ لایەكیاندا نییە و ئەوە بە مانای گەمارۆدانی ئابوریی عیراق دێت.
دوپاتیشی كردەوە، ئەگەر نەیانتوانیبێت گەندەڵی بنبڕكەن، ئەوا لایكەم توانیویانە لاوازی بكەن و سەرەڕای ئەوەی فشاری زۆری لەسەرە، بەڵام بەردەوام دەبن لە شەڕی گەندەڵی.
لەبارەی دەستكاریكردنی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلاریش سەرۆك وەزیران دەڵێت، كاردەكەن بۆ ئەوەی نرخی 100 دۆلار لە بازاڕدا بكەنەوە بە 155 هەزار دینار و كەمتریش.