وتەبێژی سوپای پاسداران: دوژمن دەیەوێت شوناسی ئیسلامی و ناسنامەی ئێران لاوازبكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حوسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بۆ دیاریكردنی چارەنوسی ئێران پێویستیان بە یەكگرتویی و پشتبەستن بە توانا ناوخۆییەكانیان هەیە.
وتیشی،  لە جەنگی ئێراندا سەركەوتن بۆ ئەوانە و بە ئیزنی خودا دەبنە زلهێزی جیهان دوای جەنگەكە.
موحیبی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم جەنگە جگە لە دەسەڵاتی سەربازی، پەیوەستە بە  كولتور، ناسنامە و شارستانیەتی ئێرانەوە  ودەبێت بەە ئاگاییەوە خۆیان بۆ ئەو روبەڕوبونەوەیە ئامادە بكەن.
روونیشیكردەوە، لەم جەنگەدا دوژمن دەیەوێت شوناسی ئیسلامی و ناسنامەی ئێران لاوازبكەن و كلتورەكەیان لەناو ببەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group