نەوا-
هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، كۆبونەوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد بەباشی بەڕێوەناچن و دەبێت دەستكاری پڕۆژەیاسای بودجە بكرێت.
وتیشی: لەكۆبونەوەی نێوان وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق هیچ رێككەوتنێك نەكراوەو ئەنجامێكی باشی نەبوە بە گشتیش كۆبونەوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد بە باشی بەڕێوەناچن.
وتیشی، رەشنوسی بودجەی عیراق لە بەرژەوەندی كورد نییەو دەبێت هەرچی زوە دەستكاری بكرێت پێش ئەوەی بگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.