شەپۆلێكی چڕی باران و بەفر هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، لە كۆتایی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی چڕی باران و بەفر هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە و ماوەی نزیكەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت.
سالار حاجی عەلی شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، شەپۆلەكە لە 28ی تشرینی یەكەمەوە لە عێراقەوە دەستپێدەكات و بە دوو قۆناغ تا سەرەتای مانگی تشرینی دووەم دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەتا ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی دهۆك و هەولێر دەگرێتەوە و دواتر بەرەو سلێمانی، كەركووك و هەڵەبجە بڵاودەبێتەوە، هاوكات لە گەرمیانیش بڕێكی باش باران دەبارێت و جارجارە هەورەبروسكە و زیادبوونی خێرایی بای لەگەڵدا دەبێت.
ئەو كەشناسە باسی لەوەشكرد، لە قۆناغی دووەمی شەپۆلەكەدا كە دەكەوێتە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و ڕێژەی باران و بەفربارین زۆر زیاد دەكات. 
هاوكات، پێشبینی دەكرێت ڕێژەی بارانبارین لە نێوان 15 بۆ 50 میلیمەتر بێت و لە هەندێك ناوچەی شاخاویش بگاتە 70 میلیمەتر، بەهۆی چڕبوونەوەی لەناكاوی هەورەكانیشەوە هۆشداری دەدرێت لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group