سێنتكۆم هەڵمەتی خەڵات بۆ دادپەروەری راگەیاند

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، هەر كەسێك لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران زانیاری بە وڵاتەكەیان بدات، ئەوا تا 20 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت.
سێنتكۆم هەڵمەتێكی بەناوی (خەڵات بۆ دادپەروەری) راگەیاندوەو ئاماژەی بەوەشكردوە، زانیارییە داواكراوەكان دەكرێت لەبارەی دامەزراوەكان، كەلوپەل و كارمەندانی پەیوەندیدار بە پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بێت و ئەوانەی كە ئەو زانیارییە دەدەن تا 20 ملیۆن دۆلار یاخود بە گواستنەوەیان خەڵات دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group