تۆم باراك: ئەمریكا پشتگیری لە هەرێمێكی كوردستانی بەهێز و یەكگرتوو دەكات
39 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و عیراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویەتی، لەگەڵ دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەحمەد موفتی كۆبووینەوە و لەبارەی داهاتووی هەرێمی كوردستانەوە گفتوگۆمان كرد.
ئاشكرایكرد، ئەمریكا پشتگیری لە هەرێمێكی كوردستانی بەهێز و یەكگرتوو دەكات كە رەنگدانەوەی فرەچەشنیی هەرێمەكە بێت.
باسی لەوەشكرد، گفتوگۆمان لەبارەی یەكڕیزییەكی بەردەوام تەنها لەڕێگەی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانیش كرد بەهێزكردنی حكومەتی خۆجێیی، پتەوكردنی دامەزراوەكان و برەودان بە شەفافیەتی زیاتر بەدی دێت.