لەچەند ناوچەیەكی ئێران قەیرانی كەمیی غاز سەریهەڵداوە

21 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فاتمە موهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند، پارێزگاكانی باكورو باكوری رۆژهەڵاتی ئێران كە لەكۆتایی تۆڕی گواستنەوەی غازدان زیاتر لە ناوچەكانی دیكە توشی قەیرانی كەمبونەوەی غاز بونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، قەیرانی ئێستای غاز تەنها بەرهەمی شەڕ نییە، لەساڵانی پێش شەڕەكەش لەكاتی لوتكەی بەكارهێنانی غازدا كەمیی دابینكردن لەڕۆژێكدا بڕی 250 تا 300 ملیۆن مەتر سێجا بوە.
باسی لەوەشكردوە، شەڕەكە ئەم ناهاوسەنگییە درێژخایەنەی خراپتر كردوە هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی غاز نزیكەی 230 ملیۆن مەتر سێجا توانای بەرهەمهێنانی لەناوبردوە كە تائێستا نزیكەی 100 ملیۆن مەتر سێجا لەو ژمارەیە نۆژەن كراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group