نەوا-
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەشتی نەوتهەڵگر هەوڵیاندا بە نایاسایی لە گەروی هورمز تێپەڕن، بەڵام بەر مینی دەریایی كەوتون و تەقیونەتەوە لەكاتێكدا كەشتیەكیان بەهاوكاری فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكا هەوڵی داوە لەو رێڕەوە نایاساییە تێپەڕێت.
ئاشكراشیكردوە، كەشتی دوەمیش توشی روداوێك بوەو بەو هۆیەوە لە شوێنی خۆیدا پەكی كەوتوە و ئاگرێكی گەورەی لێ كەوتوەتەوە، هەردوو كەشتییەكە سەرجەم سیستمەكانی رادارو ئاڕاستەكردنی كوژاندبوەوە بۆئەوەی بە نهێنی تێپەڕن بەڵام لە كەناراوەكانی باشوردا سوتان.