رۆژی پێنجشەممە كۆبونەوەی لوتكەی سێقۆڵی چین و روسیاو ئەمریكا ئەنجامدەدرێت

42 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
هەریەك لە شی جیپینگ سەرۆكی چین لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاو ڤیلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا لە لووتكەی سێقۆڵی نێوانیان باس لەئاشتیی جیهانی دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوەی چین كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە، لە لوتكەكەدا هەر سێ سەركردەكە باس لە پاراستنی ئاشتیی جیهانی و پەرەدان بە سەقامگیریی ستراتیجی دەكەن.
بڕیارە لوتكەكە رۆژی پێنجشەممەی داهاتو لە پەراوێزی لوتكەی ئەپێك لە باشوری چین بەڕێوەبچێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group