نەوا-
خەسرۆ ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سۆران رایگەیاندوە: رۆژی چوارشەممە 25/11 لە قەزای چۆمان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دابەشكردنی زەوی دەكرێت.
ئاشكراشیكردوە: لەسنوری سەرۆكایەتی شارەوانیی چۆمانیش 600 پارچە زەوی لە رێگەی خاڵبەندی و بە تیروپشك بەسەر فەرمانبەرانی سنورەكە دابەش دەكرێت كە قۆناغی سێیەمە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانیان.
جەختیكردوەتەوە، لە قۆناغەكانی دواتردا بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی زەوی لەو شارەوانییانەی نەخشەو زەوییان دیاریكردوە بۆ هەمو ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پێدانی زەوین و مەرجەكان دەیانگرێتەوە.