نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی بەركەوتنی دوو كەشتی نەوتهەڵگر بە مینە دەریاییەكاندا كە سیستمی شوێنپێهەڵگرتنیان كوژاندبوەوە چوبونە ناو ناوچەی قەدەغەكراو لە گەروی هورمز، كەشتییەكان تەقیونەتەوەو ئاگریان گرتوە.
سوپای پاسدارانی ئێران باسیلەوەشكردوە، تا ئەو كاتەی ئامانج و داواكارییەكانی ئێران جێبەجێ نەكرێن، گەروی هورمز هەرگیز ناكرێتەوەو پێویستە خاوەن كەشتییەكان بۆ تێپەڕبونی پارێزراو بە گەروەكەدا هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی ئێراندا بكەن.