پارتی و یەكێتی: پێشێلكردنی ماف و دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان هێڵی سورن

24 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو ئاماژەیان بەوەكردوە، راگەیەنراوی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق پێشهات و ئەو رێوشوێنانەی لەم چەند رۆژەدا كە لە عیراقدا لە ئارادایە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چاوەڕواننەكراو و جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرن.
ئاماژەشیانكردوە، هەموو لایەك باش دەزانن هەرێمی كوردستان لەو مافانەی لە دەستوری عیراقدا هاتوە زیاتری داوا نەكردوەو بە درێژایی ساڵانی رابردو مافە دەستوریەكانی پێشێلكراون، جەختدەكەنەوە كە هەمولایەك پێویستە پابەندی دەستوربن و ئەگەر كێشەیەكیش لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالیدا هەبێت دەبێ دەستور حەكەم بێت لە نێوانیان.
یەكێتی و پارتی رونیشیانكردوەتەوە كە جگە لە دەستور هەر رێوشوێنێك و بڕیارێكی دیكە لەدژی هەرێمی كوردستان دژی دەستورە،  هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی كوردستانەو پێشێلكردنی ماف و دەستكەوتەكان هێڵی سورن، لەگەڵ دیالۆگ و شەفافیەت و لێكتێگەیشتنن و بڕیاری تاك لایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیری عیراق ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group