عەلی زەیدی بڕیاری یەكخستنی پێناسی گومرگی و زیادكردنی پشكی دۆلاری گەشتیارانی دەركرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە یەكخستنی پێناسی گومرگی لەسەر سەرجەم كاڵا هاوردەكراوەكان بە رێژەی (5%) و لە رۆژی یەكی مانگی كانوونی یەكەمی 2026ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هاوكات رێكارەكان راسپاردنی بانكی ناوەندیی عێراقیان لەخۆگرتووە بۆ زیادكردنی ژمارەی پشكە نەختینەییەكانی دراوی بیانیی تەرخانكراو بۆ گەشتیاران، بە جۆرێك لە ساڵێكدا لە (6) پشكەوە بكرێتە (12) پشك و بۆ هەر گەشتیارێكیش بڕی (3) هەزار دۆلار بێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد، ئامانج لەم ئاسانكاری و رێكارە نوێیانە ئەوەیە هاووڵاتییان بە شێوەیەكی فراوانتر سوودمەند بن و سەقامگیریی ئابووری لە وڵاتدا بەهێزتر بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group