هەرێمی كوردستان وەڵامی دەستپێشخەرییەكەی فایەق زەیدانی دایەوە

58 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لە وەڵامی دەستپێشخەرییەكەی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بۆ دەستپێكردنی دیالۆگی نیشتمانی لەسەرەتای مانگی داهاتودا، مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئامادەی كۆبونەوەكە دەبن.
مەسرور بارزانی وتیشی: پێیانخۆشە لەهەرشوێنێك دەرفەتی گفتوگۆ هەبێت بەشداری تیادا دەكەن، ئەم بانگهێشتنامەیەش ئاڕاستەی هەمو لایەنەكان كراوە كە پەیوەندیدارن بەو بابەتە، بۆیە هەم ئەوان و هەمیش یەكێتی ئامادەیی ئەوەیان پیشانداوە كە بەشداری لەو دیالۆگەدا بكەن، هیوادارن بگەن بە ئەنجامی باش كە لەبەرژەوەندی هەمو وڵاتەكەدا بێت بەپێی بنەمای دەستورو ئەو خاڵە دەستوریانەی كە هەن، هەروەها داكۆكی لەمافەكانی گەلی خۆیان دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group