دوای بڵاوبونەوەی یاری GTA6 پۆلیسی ئەمریكا هۆشداریدایە هاوڵاتیانیان

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دوای بڵاوبونەوەی یاری GTA6، پۆلیسی ئەمریكا هۆشداریداوەتە سەرانسەری ئەو وڵاتە كە تاوانەكانی ناو یارییەكە بۆ ژیانی راستەقینە نەگوازنەوەو تاوانەكان لەناو كۆمەڵگا لێكەوتەی دەبێت.
پۆلیسی ئاتلانتا كە یەكێكە لە ویلایەتە گەورەكانی ئەمریكا هۆشدارییەكەی بڵاوكردوەتەوەو رایگەیاندوە: GTA شوێنێكی راستی نییە بەڵام ئاتلانتا بونی راستەقینەی هەیە با ئەوانەی یاریییەكە دەكەن ئەوەندە گیرۆدەی نەبن كە بكەونە بەندیخانەوە، نابێت خۆشییەكانی ناو جیهانی دیجیتاڵ لەگەڵ ژیانی راستەقینە تێكەڵ بكەن، شوفێری سەرخۆش، ئیهمالكردن، دزینی ئۆتۆمبێل و توندوتیژی لێكەوتەی جدی هەیە لەناو یارییەكەدا كە دەیكەن نابێت بیگوازنەوە بۆ سەر شەقامەكان.
جێی ئاماژەیە دوای 13 ساڵ و لەگەڵ لەبڵاوبونەوەی یاری GTA6 دەستبەجێ پۆلیسی ئەمریكا لەبارەی لێكەوتەكانی لەسەرانسەری ئەو وڵاتە هۆشداریدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group