لە رێگەی مانگی دەستكردەوە جموجوڵێكی نوێی ئێران ئاشكرا دەكرێت

59 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
پەیمانگایەكی ئەمریكی لە رێگەی وێنەی مانگی دەستكردەوە ئاشكرایكردوە، دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵی بوناتنانی دامەزراوەیەكی چەكداریی ژێر زەویین لەنێوان چیای بیكاكس و وێستگەی ئەتۆمی ئەسفەهان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیمانگاكە ئێران دوو  تونێلی جیاوازی لەژێر زەویدا هەڵكەندوە سەرقاڵی دروستكردنی ژێرخانێكی ئەمنییە كە روبەرەكەی دەگاتە 50 كیلۆمەتر دوجا، ئەگەری هەیە پەیوەندیی بەچەند بەكارهێنانێكی سەربازییەوە هەبێت وەك بەرهەمهێنانی موشەك یان سیستمە چەكدارییە قورسەكانی دیكە.
ئاماژەشیكردوە، حكومەتی تاران دەستی بە دانانی بەربەستی ئەمنی لە دەوروبەری دامەزراوەكە كردوەو پێشبینی دەكرێت روبەرەكەی بگاتە نزیكەی پێنج هەزار مەتر دوجا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group