ماكرۆن سوپاسى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات

09/12/2018 جیهان

نەوا
دوای دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەكان لە فەرەنسا و بەڕێوەچوونی شەممەی رەش، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی ئەو وڵاتە سوپاسی هێزە ئەمنیەكان دەكات بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان.
ماكرۆن لەتویتێكدا، كە لە تویتەردا بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت "بۆ سەرجەم هێزە ئامادەكان، سوپاسی ئەو ئازایەتیە و كارەتان دەكەم، كە بەشێوەیەكی پیشەیی و نمونەیی ئەنجامتاندا".
دوای ئەوەی رۆژی شەممە خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەكان لەشاری پاریس و چەندین شاری تری فەرەنسا سەریهەڵدایەوە، توندوتیژی زۆری بەخۆیەوەبینی و تێیدا خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی فەرەنسایان دەكرد.
لا خۆیشیەوە كریستۆف كاستانێر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی رۆژی شەممە لەپاریس دەستگیركراون، هەزار و 550 خۆپیشاندەرن.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group