نه‌وا - سالم سه‌لیم
ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت، بزوتنه‌وه‌كه‌مان باوه‌ڕى به‌وه‌یه به‌شدارى له حكومه‌تێكدا بكات، كه خزمه‌تگوزارى هاوڵاتیان بێت و پلانى ستراتیژى هه‌بێت بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه، هه‌ربۆیه به‌شدارى له حكومه‌تێكدا ناكات ببێته بارگرانى له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێم.
له‌باره‌ی گفتوگۆكانی به‌شداریكردن له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ رادیۆى نه‌وا وتى "ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باوه‌ڕمان به‌وه‌یه به‌شداربین له حكومه‌تێكدا، كه خزمه‌تگوزار بێت و مافى هاووڵاتیانى خۆى دابین بكات و هه‌میشه ئاگادارى كێشه‌كانیان بێت".
راشیگه‌یاند، گۆڕان ناچێته ناو حكومه‌تێكه‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆست و پله‌و پایه و چه‌ند كه‌سێك له ناو حكومه‌تدا بكات به موچه‌خۆر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى گرنگه به‌لایه‌وه ئه‌و حكومه‌ته‌ى پێكده‌هێنرێت چ پلان و به‌رنامه‌یه‌كى هه‌یه له‌و چه‌ند ساڵه‌دا بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان.
ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ رادیۆى نه‌وا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى له‌حكومه‌تێكدا ناكات ببێته هۆكارى بارگرانى و برسێتى خه‌ڵك، كه له حكومه‌ته‌كانى پێشوو پیاده كراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه چینێكى دیاریكراو پێى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و خه‌ڵكه‌كه‌ش رۆژ به‌رۆژ هه‌ژارتر بوون، بۆیه گۆڕان ده‌چێته ناو حكومه‌تێكه‌وه بتوانێت خزمه‌تى هاووڵاتیانى بكات.
بڕیاربو ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) شاندی پارتی بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه خراوه‌ته رۆژی سێشه‌ممه 11-12-2018.