نه‌وا
حه‌سه‌ن مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى عیراق له فراكسیۆنی ره‌وتی حیكمه ئاشكرایكرد، له‌دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌ماندا ته‌نها 4 وه‌زاره‌ت تێده‌په‌ڕێنرێت و ئه‌وانى دیكه ده‌خرێنه ساڵى ئاینده.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى "خواسته سیاسییه‌كان و گه‌لیش ده‌خوازن سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى حكومه‌ت ماون پڕبكرێنه‌وه، تێپه‌ڕێنرێن بۆئه‌وه‌ى چیتر به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌نه‌برێن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت جێى خۆشحاڵییه هه‌ندێك له‌و وه‌زاره‌تانه تێپه‌ڕێنرێن".
وتیشى "له‌دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌ماندا ته‌نها 4 وه‌زاره‌ت تێده‌په‌ڕێنرێن و ئه‌وانه‌ى ده‌مێننه‌وه، ده‌خرێنه ساڵى داهاتو. تا ئه‌وكاته‌ش كه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌لایه‌ن خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هیواشى خواست، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بتوانێت كێشه‌كان تێپه‌ڕێنێت و كاندیدى ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ى ماون، كه‌سانێك پێشكه‌ش بكات كه ڤیتۆى هیچ لایه‌نێكیان له‌سه‌ر نه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌ته‌واوه‌تى پێكبهێنرێت و ده‌ستبكات به‌كاره‌كانى.