نه‌وا
جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی یه‌كێكه له ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كانی شاری هه‌ولێر، نزیك به 45 ساڵه گۆرانییه‌كانی گوێی جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانی پڕ له تۆنی خۆش ده‌كات.
جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی له زۆر بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا به جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی توركمانه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ دڵخۆشكردنی گوێ بیسته‌كانی.
گه‌رووی پڕ له گۆرانیی به زمانه‌كانی توركمانی و كوردی دڵنه‌وایی بۆ زۆر كه‌س ده‌هێنێت، ئه‌و هه‌موو جارێك به جلوبه‌ربه‌رگی ره‌سه‌نی توركمانییه‌وه ده‌ست ده‌داته مایك و تۆنه‌كانی ده‌نگی له‌گه‌ڵ چوونه نێو یادگارییه‌كانه‌وه هه‌ستی پیاوێكی حه‌لیمتر ده‌رده‌خه‌ن، به‌تایبه‌ت كه گۆرانی بۆ دایك و عیشق ده‌ڵێت.
جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی كه وه‌كو خۆشی ده‌ڵێت خه‌ڵكانێكیش به جه‌وده‌ت قه‌ڵاڵی ناوی ده‌به‌ن له یه‌كێك له خانووه كۆنه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رای له‌نێو قه‌ڵای هه‌ولێر و له ساڵی 1957 چاوه‌كانی هه‌ڵهێناوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه سه‌روسه‌ودای له‌گه‌ڵ قه‌وان و ده‌ستخستنی گۆرانیی گۆرانیبێژه توركمان و كورده‌كاندا گه‌رم ده‌كات و گۆرانی ده‌بێته خولیایه‌كی رۆژانه‌ی و چه‌ندین جار به‌دیار گۆرانییه‌كانه‌وه ده‌ست به‌لاساییكردنه‌وه‌ی گۆرانیبێژه‌كان ده‌كات، ئه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌رقاڵی گۆرانی گوتنه و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت نزیكه‌ی ٤٥ ساڵ ده‌بێت گۆرانی ده‌ڵێته‌وه.
جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی له ژووره فۆلكلۆرییه‌كه‌ی ماڵی توركمانی له هه‌ولێر له‌باره‌ی ژیانی خۆیه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌یگوت هه‌ر له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه هه‌وڵی داوه ده‌نگی بۆ ئاسووده‌یی خۆی و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی به‌كاربهێنێت و له‌و كاته‌وه له‌گه‌ڵ گۆرانییدا ئاوێته بووه، ده‌شڵێت "له ساڵی 1957 له گه‌ڕه‌كی سه‌رای له‌ناو قه‌ڵای هه‌ولێر له‌دایكبووم و له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی قه‌وانم هه‌بووه و گوێ بیستی گۆرانییه‌كان ده‌بووم، ئیتر به‌زمانی توركمانی، به‌زمانی كوردی، هه‌وڵم ده‌دا لاساییی زۆر له هونه‌رمه‌ندانیش بكه‌مه‌وه، گوێ بیستی گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان مشكۆ، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی، تاهیر تۆفیق، ره‌سول گه‌ردی، ماملێ ده‌بووم، له‌نێو ئه‌وانه‌دا چه‌ند گۆرانییه‌كی كوردیی خۆشی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌م هه‌ڵبژارد و له كوردییه‌وه ده‌مكردن به توركمانی یه‌كێك له‌وانه گۆرانیی شلێره وه‌ی شلێره گیانی هونه‌رمه‌ند تاهیر تۆفیق”.
سه‌ره‌تای تێكه‌ڵبوونی جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی كه پیاوێكی ته‌واو ساده‌ی نه‌رم و نیان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاری نواندن و شانۆ، ئه‌و ده‌ڵێت "كه گه‌وره‌بووم له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ئه‌وم له‌نزیكه‌وه ناسی و مشكۆ و شه‌وكه‌وت و یه‌شار مشكۆ گرووپێكمان پێكهێنا و كاری شانۆ و نواندنمان ده‌كرد، ئیتر له‌وێشه‌وه تێكه‌ڵی گۆرانی گوتنیش بووم، هه‌روه‌ها ده‌ستمان به‌وه كرد له فیلم به‌شداریی بكه‌ین و فیلمی ده‌ستی زاڵم-مان له سلێمانی به‌رهه‌مهێنا و ئیدی خه‌ڵك رێزی زۆریان لێده‌گرتین وه‌كو هونه‌رمه‌ند”.
جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی كه له پاڵ هونه‌ره‌كه‌یه‌وه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی جار و بار كاری وایه‌رمه‌نی ئۆتۆمبیل ده‌كات و شه‌وانیش بۆ ئاهه‌نگی دۆست و هاوڕێیه‌كانی ده‌چێت و سۆز ده‌داته گوێی خه‌ڵكێكی زۆر، بۆ ئه‌و گۆرانی گوتنی توركمانی و كوردی جیاوازیی نییه، ده‌شڵێت "زۆرینه‌ی گۆرانییه‌كانم به‌یاتن، چوار گا، سێ گا، دیوان، قۆرییات-یشم هه‌ن”.
قه‌ڵاڵی كه به‌واته‌ی قه‌ڵایی یان ئه‌و كه‌سه‌ی نیشته‌جێی نێو قه‌ڵای هه‌ولێربوون دێت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی گۆرانیی یه‌كه‌مییه‌وه له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ماندا چه‌ندین گۆرانی و قۆریاتی به توركمانی، كوردیش گوت، پیاوێكه گۆرانیی لێ ده‌چۆڕێت و هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕێت و بكه‌وێته له‌راندنه‌وه‌ی گه‌رووی، ئه‌و ده‌ڵێت "یه‌كه‌م گۆرانیم له ئۆجاغی توركمانی به‌ناوی" ئاغڵه‌مه یار ئه‌غڵه‌مه" به‌واتای مه‌گرێی یار تۆماركرد، هه‌روه‌ها گۆرانی دووه‌میشم "كش كێجێسی" واته شه‌وی زستان، بۆ یه‌كه‌م جاریش له ساڵی 1998 گۆرانیم تۆماركردووه”.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی گۆرانییه‌كانیش ده‌یگوت ژماره‌یه‌كی زۆر گۆرانیی هه‌یه و نزیك به 45 ساڵ ده‌بێت گۆرانیی ده‌ڵێته‌وه، ده‌شڵێت "ئێستا بۆ خۆم نزیكه‌ی 50 كاسێت گۆرانییم هه‌یه و ئه‌رشیفم كردوون، زۆر گۆرانیشم گوتووه كه له لای خۆم نیین و لای خه‌ڵكانی دیكه‌ن، چه‌ندین گۆرانیشمان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و جه‌بار ئه‌حمه‌د و جه‌لال ئه‌حمه‌د و گۆرانیبێژانی كوردیش جه‌لال سه‌عید و نیزام شوكور و نوری گه‌رمیانی و فه‌رهاد به‌یه‌كه‌وه گوتووه”.
جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی كه پرسیاری عیشق و عاشق بوونمان لێ‌كرد یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی دایه‌وه كه عاشق بووه و به هێمنییه‌وه گوتی: "عیشق شتێكی زۆر گرنگه له ژیان و ژیانی عاشق زۆر سه‌خته، خۆشه‌ویستی به‌ده‌ست خۆمان نییه، ئیدی چاره‌نووسی خۆشه‌ویستی و عیشقیش وایه یان ده‌بێت بۆ یه‌ك ببن ئه‌و دوو كه‌سه یان ده‌بێت عیشقه‌كه بنێژریت”. گوتیشی" نه‌گه‌یشتم به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌م”.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه توركمانییه كه ئێستا له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل له شاری هه‌ولێر ده‌ژیی و ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر و نزیك له بازاڕی گه‌وره‌ی شاره‌كه، خاوه‌نی یه‌ك منداڵه به‌ناوی ئاسۆ، به‌ڵام ئاسۆ پێناچێت رێچكه‌ی باوكی گرتبێته‌وه، جه‌وده‌ت ئه‌ربیلی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئاسۆ زیاتر سه‌رقاڵی قورئان خوێندنه‌وه‌یه و ده‌نگیشی زۆر خۆشه، ئه‌و به من ده‌ڵێت باوكه واز له گۆرانی گوتن بهێنه و حه‌زناكات گۆرانی بڵێم، به‌ڵام ئیتر گۆرانی له‌گه‌ڵ رۆح و گیانم تێكه‌ڵ بووه”.
ئه‌ربیلی كه جگه له چه‌ندین پارێزگای عێراق له چه‌ند وڵاتێكی وه‌كو توركیا، جۆرجیاش گۆرانیی گوتووه، ده‌یگوت گۆرانی هه‌موو كات هه‌یه، به‌ڵام ئیشكردن و "كاسبی" هه‌موو كات نییه.
ئه‌ربیلی كه به‌ده‌نگێكی ره‌سه‌نی شاری هه‌ولێر داده‌نرێت، ئێستا ته‌مه‌نی له‌هه‌ڵكشاندایه، به‌ڵام چه‌ند ئومێدێكی ساده‌ی له ژیاندا هه‌یه، ئه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه له كوردستاندا خزمه‌تی زیاتری هونه‌رمه‌ندان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاری باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن و ده‌یگوت ده‌بێت هونه‌ر رێزی زیاتری لێ بگیرێت.