نه‌وا
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌متر به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى چڕ وه‌رزش ده‌كه‌ن، زیاتر كێشیان داده‌به‌زێت له‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌رخۆ و بۆماوه‌یه‌كى درێژتر وه‌رزش ده‌كه‌ن.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، كه گۆڤارى به‌ریتانى بۆ وه‌رزشى چاره‌سه‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌متر وه‌رزشیان كردوه و به‌شێوه‌یه‌كى چڕ به‌رده‌وام بون، %28.5 له‌وانه‌ى له‌سه‌رخۆیى و بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر وه‌رزشیان كردوه، زیاتر كێشیان كه‌مى كردوه.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه، وه‌رزشى چڕ بۆ هه‌موو كه‌سێك گونجاو نییه، چونكه ئه‌گه‌رى هه‌یه ببێته‌مایه‌ى پێكان، هه‌روه‌ها دڵ و خوێنبه‌ره‌كان روبه‌ڕوى ماندوبون ده‌كه‌نه‌وه.