نه‌وا
وه‌زیری دادی سویسرا ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌ندامه سویسرییانه‌ی داعش، كه له عیراق و سوریا ده‌ستگیركراون ده‌ڵێت "با له سوریا و عیراق دادگه‌یی بكرێن".
به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنی ئه‌ندامه بیانییه‌كانی داعش، كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌ستگیركراون، ده‌یان جار كاربه‌ده‌ستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوری سووریا و رۆژئاڤا داوایان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردوه هاووڵاتییه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته كارین كێلهر شوته‌ر وه‌زیری دادی سویسرا ده‌ڵێت "بۆ من سه‌ره‌كیترین شت ئاسایشی گه‌لی سوریا و هێزه ئه‌منییه‌كانه، بۆچوونی ئێمه وه‌هایه له‌و شوێنانه دادگایی بكرێن، كه لێی زیندانی كراون".
وتیشی "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ویستی خۆیان چونه‌ته شه‌ڕ له سوریا و عیراق، سویسرا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئایا ده‌توانین له‌و شوێنانه‌ی ده‌ستگیركراون دادگاییان بكه‌ین؟ به‌ڵگه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه و پڕۆسه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ببه‌ین؟ زۆر زه‌حمه‌ته له دۆخێكی وه‌هادا دادگاكانی سویسرا بیر له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن دادگایی ئه‌و رووداوانه بكه‌ن، كه له سوریا رویانداوه".
به گوێره‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگریی سویسرا، 93 سویسری چوونه‌ته ڕیزی چه‌كدارانی داعش، له‌و ژماره‌یه 79 كه‌سیان چوونه‌ته سووریا و عیراق. هه‌روه‌ها 27 كه‌سیان كوژراون و 16 كه‌سیشیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سویسرا.
دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو داوای له ولڵاتانی ئه‌ورووپا كرد ئه‌و ئه‌ندامه ئه‌ورووپییانه‌ی داعش وه‌ربگرنه‌وه كه له سووریا ده‌ستگیر كراون.