نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌كی عیراقی زانیاری نوێ له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ی داعش و حه‌شارگه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، چوار پاسه‌وانیشی له‌گه‌ڵدایه .
ئاژانسی هه‌واڵی "میهر"ی ئێرانی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عیراقییه‌وه باسی ئه‌و شوێنه‌ی كردوه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی تێدایه و ده‌ڵێت "هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوده‌بنه‌وه، كه گوایه به‌غدادی هاتوه‌ته عیراق، هه‌مووی گومانه و راستیه‌كه ئه‌وه‌یه تائێستا له سوریا ده‌ژی".
راشیگه‌یاندوه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به چوار پاسه‌وان هاتوچۆی پێده‌كرێت و له ساڵی 2014ه‌وه زۆربه‌ی كات له ژێرزه‌مینی ماڵان‌دا خۆی شاردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه‌یه‌كی عیراقی دیكه‌ش رۆژی هه‌ینی رایگه‌یاندبو، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده"، كه‌سێكیان ناسیوه‌ته‌وه، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بینیبوو پێش ئه‌وه‌ی له باغۆزی سوریا بچێته ده‌ره‌وه.