وەیس نایف: حەشدی شەعبی هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای شنگال دەدەن

17/03/2019 عێراق

نەوا-كاروان مەحمود


سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای شنگال رایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی لە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای قەزای شنگالدان و ئاستەنگ بۆ خەڵكی ناوچەكە دروستدەكەن.
وەیس نایف سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای شنگال بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە چەكدارانی حەشدی شەعبی لەهەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای قەزای شنگالدان و بۆ ئەوەش بە شێوەیەكی ئاشكرا دژایەتی خەڵكی قەزاكە دەكەن و كێشەیان بۆ دروستدەكەن. 
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە رفاندنی هاووڵاتیانی قەزای شنگال دەكەن لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نزیك لە حەشدی شەعبی، وەیس نایف سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای شنگال بۆ رادیۆ نەوا ئاشكرایكرد، هیچ زانیارییەك لەوبارەیەوە بەئێمە نەدراوە بەڵام لە چەند مانگی پێشووتردا ژمارەیەك هاووڵاتی بەرەگەز عەرەبیان رفاندبوو، باسی لەوەشكرد، ئەوەی لە ئێستادا هاووڵاتیانی قەزای شنگالی نیگەران كردووە دروستكردنی ئاستەنگە بۆ خەڵكی قەزاكە لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group