سوریا هەڕەشەی پەلاماردانی رۆژئاوی كوردستان دەكات

19/03/2019 جیهان

 

وەزیری بەرگری سوریا، هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژ بە كوردەكانی رۆژئاوا دەكات و سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێرانیش پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ هەنگاوی لەو چەشنەی دیمەشق دەردەبڕێت.
عەلی عەبدوڵا ئەیوب، وەزیری بەرگری رژێمی سوریا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای ئێران و سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق رایگەیاندوە:" دەبێت ئەمریكا هێزەكانی لەناو خاكی سوریا بكشێنێتەوە".
رونیشكردوەتەوە:" تاكە هێزێك بەدەست ئەمریكاوە مابێت هێزەكانی سوپای سوریای دیموكراتە، كە ئەوانیش  لەبەردەم دوو بژاردەدان، یان رێز لەسەروەری خاكی سوریاو پایە نیشتمانیەكان بگرن، یان بەزۆری  هێزی سەربازی تەواوی ناوچەكانیان لێوەردگرینەوە".
لای خۆشیەوە محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی ئێران رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو ڕێگایانە كراوە كە دەبێت بگیردرێنە بەر بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە هێشتا لە دەرەوەی دەسەڵاتەكانی حكومەتدان، بەو ناوچانەشەوە كە هێزەكانی ئەمەریكایان تێدایە و وتی بڕیارەكە دەبێت دەوڵەتی سوریا بیدات.
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسیەدا عوسمان غانەمی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی بەشار ئەسەد دەربڕی و راشیگەیاند:" لە ڕۆژانی داهاتوودا كرانەوەی خاڵی سنووری نێوان عێراق و سوریا دەبینین." هەروەها سەردانەكان و بازرگانی لەنێوان دوو وڵاتەكەدا دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group