نه‌وا
شوانه‌كانی سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان (66 كیلۆمه‌تر باكووری خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی) له وه‌رزی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی گژوگیای ده‌شت و شاخه‌كاندا، سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندنی مهڕوماڵاتهكانیانن.
به‌هۆی زۆری رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مساڵ و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه‌وه، وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ لهوهڕێكی باشی بۆ شوانه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به دوای خۆیدا هێناوه.
له سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان شوانه‌كان سه‌رقاڵی له‌وه‌ڕاندنی مهڕوماڵاتهكانیانن و به‌هۆی زۆری گژوگیای سروشتی ناوچه‌كه، كه له‌م وه‌رزه‌دا سه‌وزبووه، بۆ ئه‌وان جێگای خۆشحاڵییه و لهوهڕێكی باشتری بۆ مه‌ڕوماڵاته‌كانیان هه‌یه.
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی ناوچه‌كه و له‌باری سروشت و ئاووههواكهیهوه، ده‌ربه‌ندیخان شوێنێكی له‌باره بۆ به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵاتن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی باران بارین زۆره و به‌راورد به ساڵانی رابردوو زۆر زیاتره، ئه‌وه‌ش وایكردووه رێژه‌ی سه‌وزایی و گژوگیای سروشتی كه له‌م وه‌رزه‌دا سه‌وز ده‌بێت زۆرتر بێت.
به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا و تا ئێستا له سنووری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، هه‌زار و 173 میلیمه‌تر باران باریوه.
له‌وباره‌یه‌وه ناسح مه‌لا حه‌سه‌ن قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت "یه‌كه‌مجاره له‌میانی 60 ساڵی رابردودا له‌م سنوره‌دا هێنده باران باریبێت".