نه‌وا
خاڵه به‌كر پیاوێكی نابینای دانیشتووی شاری سلێمانییه، به‌ڵام نابیناییه‌كه‌ی نه‌ك نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كانی ژیانیدا به‌ڵكو بووه‌ته چاوساغی چاوساغه‌كان و نزیكه‌ی 20 ساڵه كاری كڕین و فرۆشتنی خانوو زه‌وی ده‌كات.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان به‌هه‌ر هۆكارێك له‌ده‌ستداوه، كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌یان نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له ژیاندا چۆكیان پێدابدات و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و ژیانێكی ناهه‌موار به‌ڕێبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه بونه‌ته نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنی ژیان و له هه‌ندێك بواردا زۆر باشتر له‌و كه‌سانه كار ده‌كه‌ن كه له‌شساغ و ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌یه و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه له ژیاندا.
به‌كر عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به خاڵه به‌كری نووسینگه یه‌كێك له‌و چیرۆكه سه‌ركه‌وتووانه‌یه كه وه‌ك كه‌سێكی نابینا له بواری خانووبه‌ره كار ده‌كات و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی له كاره‌كه‌یدا هه‌یه .
خاڵه به‌كری ته‌مه‌ن 56 ساڵان ده‌رچووی شه‌شی ئاماده‌ییه و له ساڵی 1993 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌و له ساڵی 2000ه‌وه ده‌ستی به كاری كڕین و فرۆشتنی خان‌و و زه‌وی كردووه و ماوه‌ی 20 ساڵه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی و ئێستا ناوێكی دیاری شاری سلێمانییه له بواره‌كه‌ی خۆیدا ، به‌جۆرێك زۆربه‌ی نوسینگه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه رۆژانه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵی و پرس و راوێژی پێده‌كه‌ن له‌و بواره‌دا.
سه‌باره‌ت به سه‌ختی ئه‌نجامدانی كارێكی له‌و شێوه‌یه بۆ كه‌سێكی نابینا كه رۆژانه پێویستی به مامه‌ڵه‌كردن و هاتن و رۆیشتن و بینین هه‌یه و بۆ كه‌سانی چاوساغیش سه‌ختی خۆی هه‌یه، خاڵه به‌كر كه له كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه ده‌ستی به كاركردن كردووه و هیلاكی و ماندوێتی به رووخسارییه‌وه دیاره ده‌ڵێت "هه‌موو كارێك له‌دنیادا كه مرۆڤ ده‌یگرێته ده‌ست كه‌موكورتی و گیروگرفتی خۆی هه‌یه ، گرنگ ئه‌وه‌یه خاڵه به‌كر توانیویه‌تی هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك كه له‌و بواره‌دا رووی تێكردووه به دڵێكی فراوانه‌وه چاره‌سه‌ری كردووه و رۆژێك له رۆژان بیرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كێشه‌یه‌ك ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌م به‌جێبهێڵم ، به‌ڵكو هه‌مووكات وه‌ك نێوه‌ندێك له نێوان كڕیار و فرۆشیار مامه‌ڵه‌م كردووه و نه‌مهێشتووه لایه‌كیان به‌هۆی منه‌وه زیان بكات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار دێنه نوسینگه‌كه‌م و ده‌زانن نابینام زۆر سه‌رسام ده‌بن و هه‌ست ده‌كه‌م به‌و حاڵه‌ته‌یان، دوای پێشوازیكردن و پرسكردن پێیان، ئه‌و خانووه‌ی ئه‌و داوای ده‌كات بۆیان ده‌خه‌مه‌ڕو، دواتر له‌گه‌ڵیان ده‌چم بۆ سه‌یركردنی ئه‌و خانوو یان زه‌وییه، پاش گه‌ڕانه‌وه زۆر به سه‌رسامییه‌وه باس له سه‌ركه‌وتن له كاره‌كه‌م و نه‌بوونی هیچ كێشه و گرفتێك به‌هۆی نابیناییهكهمهوه ده‌كه‌ن و ده‌ستخۆشیم ئاراسته ده‌كه‌ن".
خاڵه به‌كر رۆژانه له نوسینگه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی سه‌رقاڵییه‌كی زۆری هه‌یه و به‌رده‌وام به سێ ژماره مۆبایل و ته‌له‌فونێكی نۆرماڵه‌وه سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه یان بۆ خۆی په‌یوه‌ندی ده‌كات ، بابه‌تی هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش تایبه‌ته به كڕین و فرۆشتن و به‌كرێدانی خانوو یان زه‌وییه‌كه‌وه.
له‌نێو نوسینگه‌كه‌یدا كلیلی ده‌یان خانوو داندراوه، ئه‌و ته‌نها به‌ده‌ستلێدان و گه‌ڕان به‌ناو كلیلهكاندا ده‌زانێت هه‌ر كلیلێك هی چ خانوویه‌كه و له چ ناوچه‌یه‌كه، به‌رده‌وام له چوونه سه‌ر خانوو زهوییهكانیشدا ئه‌و چاوساغی كڕیار و شۆفێره‌كانه و به ئاسانی ناونیشانی خانوه‌كان ده‌دات و ته‌نها یه‌كجار ناونیشان و شوێنی خانوو زه‌وییه‌كان له مێشكی‌دا تۆمارده‌كات و دواتر زۆر به‌ئاسانی به بیری دێته‌وه.
ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا له‌نێو نوسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره له سلێمانی ناوبانگێكی دیاری هه‌یه و رۆژانه سێ هێنده‌ی نوسینگه‌كانی دیكه كڕیار و فرۆشیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ كڕین و فرۆشتنی خانوو یان زه‌وی و به‌كرێدانی.
دوای گۆڕانكاری له سیستمی موچه و هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی موچه و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، بازاڕی خانوبه‌ره گه‌شانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و خه‌ڵكێكی زیاتر روو له كڕینی خانوبه‌ره ده‌كه‌ن.
خاڵه به‌كر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "له سنوری پارێزگای سلێمانی تا راده‌یه‌ك گۆڕانكاری دروستكردوه، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كی هێنده زه‌ق و دیار نییه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌راورد به پێنج مانگی رابردو تا راده‌یه‌ك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه و خه‌ڵكێكی زیاتر سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و نرخه‌كانیش به‌پێی شوێنه‌كان تا راده‌یه‌ك به‌رزبوه‌ته‌وه".
خاڵه به‌كر جگه له هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و سه‌رقاڵی كاری رۆژانه‌ی به كڕین و فرۆشتنی خانوبه‌ره‌وه، به‌ڵام گرنگی زۆر به ژیانی تایبه‌تی خۆی و خێزانه‌كه‌شی ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات له پۆشینی جلوبه‌رگ و سیمای‌دا به جوانی ده‌ربكه‌وێت، هه‌روه‌ها رۆژانه سه‌ردانی هۆڵی له‌شجوانی ده‌كات و بۆ ته‌ندروستی و جه‌سته‌یه‌كی رێك وه‌رزش ده‌كات.
له بواری په‌یوه‌ندی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان شاره‌زایی باشی هه‌یه و بۆ خۆی رۆژانه كاری مۆبایل و به‌كارهێنانی فه‌یسبوك و ڤایبه‌ر و ئاڵوگۆڕی وێنه ئه‌نجام ده‌دات.