لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش هۆشداری دەدرێتە عادل عەبدولمەهدی

22/04/2019 عێراق

نەوا
ئەحمەد مەدلول جەربا پەرلەمانتار لەسەر پشكی پارێزگای نەینەوا هۆشداری دەداتە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و دەڵێت "بارودۆخی ناوچەكانی خۆرئاوای پارێزگاكە بەهۆی داعشەوە باش نییە و ئەگەری دوبارەبونەوەی سیناریۆی ساڵی 2014 هەیە".
ئەحمەد مەدلول جەربا لەبەیاننامەیەكدا، كە ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كردوە دەڵێت "بارودۆخی خۆرئاوای نەینەوا باش نییە و رێكخراوی داعش بەردەوام خەڵك دەڕفێنێت و گوندەكان دەكاتە ئامانج، هەندێك لەدانیشتوانی ئەو ناوچانە ئاوارەبون و ماوەی چەند رۆژێكە جوڵەیەكی بەهێزی داعش لەناوچەكەدا دەستیپێكردوە".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردوە، هۆكاری ئەو دۆخە نەبونی هیچ یەكەیەكی سەربازی سەربە وەزارەتی بەرگرییە لەو ناوچانەدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەساڵی 2014 عیراقییەكان بەگشتی و دانیشتوانی نەینەوا بەتایبەتی قوربانی زۆریاندا بەهۆی كۆنترۆڵكردنی پارێزگاكە لەلایەن داعشەوە، بۆیە ئەگەر بەزووترین كات یەكەی سەربازی نەنێرنە ناوچەكە ئەوا سیناریۆی 2014 لەناوچەكەدا دوبارەدەبێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group