ئەمریكا 200 بارهەڵگر كەرەستەی تر بۆ یەپەگە رەوانە دەكات

22/04/2019 جیهان

نەوا
ئەمریكا بەردەوامە لە هاوكاریكردنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و لانیكەم 200 بارهەڵگری ناردووە بۆ ناوچەی دێرەزوری سووریا كە لەژێر كۆنترۆڵی یەپەگەدایە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیەكان وەرگیراوە، رۆژی یەكشەممە 21-4-2019، ئەمریكا لە دەروازەی سیمێلكای سنووری عیراق-سووریاوە، نزیكەی 200 بارهەڵگر كەرەستە و شۆفڵ و حەفارەی رەوانەی ناوچەكانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان  و سوریا كردووە.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە بارهەڵگرەكان گەیشتوونەتە كێڵگەی نەوتی عومەر لە دێرەزۆر و ئەوێیان كردووەتە ناوەندی دابەشكردن بۆ شوێنەكانی دیكە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group