هادی عامری داوا دەكات ئەمریكا هێزەكانی لە كەنداو بكشێنێتەوە

24/05/2019 عێراق

نەوا

ئەمنیداری گشتیی رێكخراوی بەدر داوای لەئەمریكا كرد هێزەكانی لە كەنداو بكێشێنێتەوە و واز لە بەسەربازگەكردنی ناوچەكە بهێنێت. 
هادی عامری، ئەمنیداری گشتیی رێكخراوی بەدر رایگەیاند، لەسەر ئەمریكا پێویستە هێزەكانی خۆی لە كەنداو بكێشێنێتەوە و دەڵێت "با ئەمریكا واز لە بەسەربازگەكردنی ناوچەكە بێنێت".
هاوكات، عامری گەمارۆكانی سەر ئێرانی رەتكردەوە و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەكە كاربكەن بۆ رێگریكردن لە روودانی شەڕ. 
ئەمنیداری گشتیی رێكخراوی بەدر باسی لەوەشكرد لە ئەگەری روودانی شەڕ عێراق دۆڕاوی یەكەمی شەڕەكە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group