بۆچی ئەنگێلا مێركل بەشێوەیەكی سەیر دەلەرزی؟

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
ئیلێكساندەر شۆلتسە بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتنی زانكۆی هامبۆرگ دەڵێت، هۆكاری لەرزینەكەی ئەنگێلا مێركل راوێژكاری ئەڵمانیا لەكاتی پێشوازیكردن لە سەرۆكی ئۆكرانیا، بەهۆی كەمی شلەمەنی جەستەیەوە بوە و ئەو لەرزینە جێی مەترسی نییە.
ئەنگێلا مێركل لەكاتی پێشوازیكردن لە ڤۆڵۆدیمێر زیلنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە بەرلینی پایتەختی وڵاتەكەی بەشێوەیەكی سەیر دەلەرزی و ئەوەش بوەجێی باسوخواسی میدیاكانی ئەو وڵاتە و جیهان، لەوبارەیەوە ئیلێكساندەر شۆلتسە بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی وتوە، ئەو لەرزینەی مێركل لەوانەیە بەهۆی كەمی شلەمنی جەستەیەوە بوبێت و ئەوەش شتێكی سەیر و دەگمەن نییە، چونكە لەڕووی پزیشكییەوە ئەو جۆرە لەرزینە جێی مەترسی نییە و كەمبونەوەی شلەمەنی لەم وەرزەی ئێستادا شتێكی ئاساییە.
وتیشی "راوێژكاری ئەڵمانیا وتویەتی دوای خواردنی 3 كوپ ئاو باش بوە و ئەوەش بێگومان مانای ئەوەیە شلەمەنی جەستەی كەمیكردوە و كێشەیەكی ماوەكورتی لە سوڕی خوێنیدا دروستكردوە".
لای خۆیشیەوە یاكوپ بێرگەر پزیشكی گشتی و سەرۆكی یەكێتی پزیشكانی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەداوە، داوا دەكەن پشكنین بۆ مێركل بكرێت، ئەوەی روویدا سەرسوڕهێنەربوە بەلایەوە، بەهۆی لەرزینەكەیەوە نا، بەڵكو بەهۆی ئەو خۆڕاگریەی هەیبوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group