نه‌وا
شانه‌ى هه‌ڵۆكانى سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریى عیراق بڵاویكرده‌وه، پیلانێكى تیرۆریستی پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، كه به‌غداى پایته‌خت و پارێزگاكانى باشور و هه‌رێمى كوردستانیشى ده‌كرده ئامانج.
ئه‌بو عه‌لى به‌سڕى سه‌رۆكى شانه‌ى هه‌ڵۆكانى سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگرى له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى وتویه‌تی "شانه‌كه توانیویه‌تى پیلانێكى تیرۆریستى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه تێیدا شارى به‌غدا و پارێزگاكانى باشور و هه‌رێمى كوردستانى ده‌كرده ئامانج".
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌ئاینده‌دا زانیارى ورد له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه ئاشكرا ده‌كرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی سه‌رۆكى شانه‌ى هه‌ڵۆكانى سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگرى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، پرۆسه‌كه له‌ناوچه بیابانییه‌كانى سه‌رسنورى عیراق-سوریا و به‌دیاریكراوی له‌ناو قوڵایى خاكى سوریادا ئه‌نجامدراوه.