نەوا
كۆمپانیای ئەڵمانی بواری پەیوەندییەكان، دۆیچێ تێلێكۆم، ئاشكرایكرد تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم5G لە بەرلینی پایتەخت و بۆن، خراوەتە بەر بەكارهێنان.
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن كۆمپانیای دۆیچێ تێلێكۆم-ەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە لە بەرلینی پایتەخت و بۆن، تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم 5G دامەزرێنراوە و دەست بە بەكارهێنانی كراوە و لەدوای ئەو دوو شارەش لە هەریەك لە شارەكانی دارمستاد، هامبۆرگ، لایپزیگ و میونشن دەست بە بەكارهێنانی دەكرێت.
تیشك خراوەتە سەر ئەوەش كە لە ماوەی 18 مانگی داهاتوودا، لە 20 شاری گەورە، دەست بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای 5G دەكرێت.