رەوتی حیكمە بۆ عادل عەبدولمەهدی: هەركەس موجامەلەی هەرێمی كوردستان دەكات با لە گیرفانی خۆی بیكات

10/07/2019 عێراق

نەوا
سەڵاح عەرباوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی رەوتی حیكمە دەڵێت، پێویستە هەرێمی كوردستان پابەندبێت بە جێبەجێكردنی یاسا. بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش دەڵێت، هەركەس موجامەلەی هەرێم دەكات با لە گیرفانی خۆی بیكات نەك پارەی گەل.
عەرباوی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە شێوازی مامەڵەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ئەوەی موجامەلەی سیاسی دەوێت با لە پارەی تایبەتی خۆی بیكات نەك پارەی گەل.
ئەو ئەندامەی رەوتی حیكمە رەخنە لەسیاسەتەكانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەگرێت و دەشڵێت، پێویستە هەرێمی كوردستان پابەند بێت بە جێبەجێكردنی یاساوەو پێویستە حكومەتی بەغدا بە هێز و سوربوونەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا بكات.
سەرەڕای ئەوەی موچەی هەرێمی كوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەدا جێگیر كراوەو دەنێردرێت بەڵام حكومەتی هەرێم تائێستا پابەند نەبووەو بە پرۆژە یاساكەو ئەو نەوتەی لەسەریەتی كە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدای نەكردووە، بەهۆی ئەوەشەوە رەخنەیەكی زۆر ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group