نه‌وا
عالیه نوسێف ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد، خاوه‌نى نوسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو 6 ملیار دۆلارى له مه‌زادى دۆلاردا دزیوه، داواش ده‌كات دواى ئه‌و كه‌سانه بكه‌ون، كه سه‌روه‌ت و ماڵى گشتى ده‌دزن و چه‌ندین ساڵه مه‌زادى دراو ده‌قۆزنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ژماره‌یه‌ك نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو هه‌ن، كه چه‌ند ساڵێكه مه‌زادى دراو ده‌قۆزنه‌وه و به‌چه‌ندین رێگه‌ى چاوچنۆكى سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆریان له‌سه‌ر حسابى گه‌لى هه‌ژار كۆكردوه‌ته‌وه. به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها خاوه‌نى نوسینگه‌یه‌كى ئاڵوگۆڕى دراو كه له ژورێكى ماڵى باوكی‌دا ده‌ژیان، به‌هۆى مه‌زادى دراوه‌وه بوه به ملیاردێر و خاوه‌نى چه‌ندین پرۆژه‌یه، كه به پاره‌ى خه‌یاڵى كڕدراون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواش له حكومه‌تى عیراق ده‌كات، بنه‌مای "ئه‌مه‌ت له كوێوه هێناوه" به‌سه‌ر خاوه‌ن نوسینگه‌ى دراوه‌كاندا جێبه‌جێ بكات و به‌دواداچون بۆ سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كه‌یان بكات. ده‌شڵێت "هه‌موومان وته‌كانى هۆشیار زێباری-مان له‌بیرماوه كه ئه‌وكاته‌ى وه‌زیرى دارایى بوو وتى "له‌شه‌و و رۆژێكدا 6 ملیار دۆلار دیار نه‌ماوه و خراوه‌ته سه‌ر حسابێكى وه‌همى"، ئێستاش كاتى ئه‌وه‌یه لایه‌نه چاودێریه‌كان پاره‌ى گه‌ل بگێڕنه‌وه و دواى گه‌نده‌ڵكاران بكه‌ون".