ئەڵمانیا.. سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر پەنابەرێكی كورددا سەپێنرا

10/07/2019 جیهان

نەوا
ئەو پەنابەرە كوردەی تۆمەتباربوو بە دەستدرێژی و كوشتنی كچێكی مێرمنداڵی ئەڵمانی، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
رۆژی چوارشەممە دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی كوژرانی سوزانا فیڵدمانی تەمەن 14 ساڵ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، كە تێیدا عەلی بەشار، تۆمەتباری دۆسیەكە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا.
تۆمەتبارەكە لەدادگا تاوانی دەستدرێژی و كوشتنی خرابوەپاڵ، بەڵام وێڕای دانپێدانان بە كوشتنی ئەو كچە، نكۆڵی لە دەستدرێژی كردبوو.
عەلی بەشاری تەمەن 22 ساڵ، كە لەگەڵ بنەماڵەكەی وەك پەنابەر روویان لە ئەڵمانیا كردبوو، لە 23 ی ئایار 2018دا ئەو كچەی كوشتبوو، تەرمەكەشی شاردبوەوە، دواتر لەگەڵ بنەماڵەكەی گەڕابوونەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام لەسەر داوای پۆلیسی ئەڵمانیا لە هەرێم لە 9 ی حوزەیرانی هەمان ساڵ دەستگیركرا و گەڕێنرایەوە بۆ ئەو وڵاتە.
ئەو تاوانە كاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی شەقام و میدیای ئەڵمانیدا بەدواوەبوو، بەتایبەتی سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەران لە لایەن رەخنەگرانی حكومەتی ئەڵمانیاوە كرایە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group