ڕۆحانی: بەریتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە

10/07/2019 جیهان
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران
نەوا
میدیاكانی ئێران لە زاری حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە  بڵاویانكردەوە، بەڕیتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی ئێران، وتیشی ئامانج لە زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەكارهێنانیەتی لە پێداویستی ئاشتیانە.
جێی ئاماژەیە ئێران داوادەكات بەزووترین كات كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی ئازاد بكرێت كە لەلایەن هێزی دەریایی بەڕیتانیاوە لە جەبەلتاڕیق دەستی بەسەرداگیرا بەهۆی ئەوەوە كە هەوڵیداوە نەوت بۆ سوریا بگوازێتەوە.
لەو بارەوە حەسەن رۆحانی لە دوای كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە: " بەڕیتانیا كە دەستیكرد بەخراپكردنی باری ئاسایش دواتر دەرەنجامەكانی بۆ دەردەكەوێت."
ڕۆحانی باسی لەوەشكردووە: " زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەئێران سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی وزە زیاددەكات و بۆ هۆكاری ئاشتیانە بەكاردەهێنرێن، هەروەها لەچوارچێوەی ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی 2015 دایە."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group